سەردانەکەی بارزانی بۆ ئەمریکا دوادەکەوێت

 سەردانەکەی بارزانی بۆ ئەمریکا دوادەکەوێت
سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ واشنتن دوادەکەوێت و هۆکارەکەشی ئاشکرا نەکراوە.

بڕیاربوو مەسعود بارزانی، سەردانی ئەمریکا بکات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە نێویاندا سەرۆک ئۆباما کۆببێتەوە، بەڵام نوێنەرایەتی ئەمریکای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، کە "دوادەکەوێت" بێ ئەوەی هۆکارەکەی بڵێن.

نامۆ عەبدوڵڵا، بەرپرسی ئۆفیسی ئەمریکای تۆڕی میدیایی رووداو ئاماژەی بەوەکرد، کە پەیوەندی کردووە بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی سەردانە چاوەروان کراوەکەی بارزانییەوە.

نامۆ ئاماژەی بەوەکرد، کە هێشتا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هیچ وەڵامێکیان نییە لەسەر ئەو سەردانە.

پیشتریش د.فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی هەڤپەیڤینی كەناڵی (رووداو) رایگەیاند، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی ئەمریكا دەكات و بڕیارە لە 31ی ئەو مانگە لەگەڵ باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆببێتەوە.

لە هەمان کاتدا، فوئاد حوسێن گوتیشی "بارزانی هەندێك كاری هەیە، كە رەنگە سەردانەكەی بۆ ئەمریكا كەمێك دوابخات".

سەبارەت بە ئەجێندای سەردانەكەی بارزانیش بۆ ئەمریكا، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان گوتی "ئەجێندای سەردانەكەی بارزانی بۆ ئەمریكا مەسەلەی دۆخی ئەمنی و شەڕ و دۆسیەی ئەنبارە، كە نیگەرانی دروستكردووە. جگە لەوە پەیوەندی نێوان هەولێر و واشنتن و دۆخی ناوچەكە و سووریا لە ئەجێندای سەردانەكەدایە







رووداو
Top