هه‌نگاریاش نوێنه‌رایه‌تی خۆی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ 29ی كانوونی دووه‌می 2014 فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: "دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌نگاریا و ویستی هه‌ردوولا بۆ بونیاتنانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه و باڵیۆزخانه‌ی هه‌نگاریا له عیراق، به‌خۆشحاڵیه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه به‌كاركردن له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی وڵاتی هه‌نگاریا له‌سه‌ر ئاستی كونسوڵگه‌ری گشتی له هه‌رێمی كوردستان".
فه‌لاح مسته‌فا وتی: "دوای ره‌زامه‌ندی بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ری گشتی وڵاتی هه‌نگاریا، ئێستا 31 وڵات نوێنه‌رایه‌تیان له هه‌رێمی كوردستان به ئاستی جیاجیا هه‌یه".
ئاشكراشیكرد كه هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ فراوانكردنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.
