زه‌ره‌رمه‌ندانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی ڕه‌حیماوه‌ی کەرکووک قەرەبوودەکرێنەوە
فواد حوسێن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر ڕاگه‌یاند: "ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی ڕه‌حیماوه‌ی شاری كه‌ركووك كه‌له ڕێكه‌وتی 26/1 و له‌ڕێی ئۆتۆمۆبیلی بۆمبڕێژكراوه ئەنجامدرا و زیانی گیانی و ماڵی زۆری لێكه‌وته‌وه، ئیداره‌ی كه‌ركووك لێژنه‌یه‌كی بۆ خه‌ملاندنی زیانه‌كان و دواتر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان، پێکهێنا".
له‌ڕێكه 26/1، له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه ئۆتۆمۆبیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌گه‌ڕه‌كی ڕه‌حیماوه‌ی شاری كه‌ركووك ته‌قییه‌وه و كوژرانی سێ هاوولاتی و ژماره‌یه‌كی زۆر بریندار، لەگەڵ زیانێکی زۆری ماددی لێكه‌وته‌وه.
