تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه له ده‌ره‌نجامی ده‌رزی ئاڤاستین به‌رده‌وامه
وه‌زیری ته‌ندروستی گوتی: له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانه‌وه دوای ڕووداوه‌کە، ئه‌و نه‌خۆشخانه ڕه‌وانه‌ی توركیا كران كه هه‌وڵی جدی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی له‌پشته‌وه بوو بۆیه‌ش ئه‌و نه‌خۆشانه بۆ توركیا به‌بێ پاسپۆرت ڕه‌وانه كران كه تا ئێستاش له مێژووی توركیا ڕووینه‌داوه هاووڵاتی ئاسایی به بێ پاسپۆرت له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تاتورك له توركیا دابه‌زێت، دوای ئه‌وه‌ش له توركیا چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ نه‌كرا بۆیە نه‌خۆشه‌كان ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كران.
دوای ئه‌وه‌ش ده‌ستكرا به سزادانی كه‌سانی به‌رپرس له دۆسیه‌كه‌دا كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه كه 12 كاتژمێر دواتر کرا، ئەو كۆمپانیایه‌ی ده‌رمانه‌كه‌ی هێناوه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و قاچاغچی و لیژنه‌ی كڕینه‌ی كه ده‌رمانه‌كه‌ی به نایاسایی كڕیوه و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كۆگای ده‌رمانی هه‌ولێر كه ده‌رمانه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، دراونه‌ته دادگا.
له قۆناغی سێیه‌میشدا ئێمه لیژنه‌یه‌كی زانستی دیكه‌مان دروستكرد بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌شێوه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رزییه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه ده‌ڵێن له‌كاتی لێدانی ئه‌و ده‌رزییه كه‌مته‌رخه‌می هه‌بووه، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌مییه‌كه به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه، 4 پزیشك تێوه‌گلاون ههرچوارییان سزادراون و دووانیشیان له‌كار دوورخراونه‌ته‌وه، ئێستاكه‌ش دۆسییه‌كه به گشتی له دادگایه.
له مانگی 4ی سالی ڕابردوو له شاری هه‌ولێر له نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری فێركاری به‌هۆی لێدانی ده‌رزی ئاڤاستین تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی چاو، 30 هاووڵاتی چاویان له‌ده‌ستدا.
