كورد دژی دواخستنی هەڵبژاردنەكان لە موسڵ

كورد دژی دواخستنی هەڵبژاردنەكان لە موسڵ
دوای خستنەرووی پێشنیازی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای موسڵ، پارتە سیاسییە كوردییەكان لەو شارە دژایەتی خۆیان لەسەر ئەو پێشنیازە دەخەنەروو و داواش دەكەن هەڵبژاردنەكە لە كاتی خۆیدا لەگەڵ پارێزگاكانی دیكەی عێراق ئەنجام بدرێ.
سەعید مەموزینی كارگێری لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: پێشنیازی دواخستنی هەڵبژاردنەكە لە 30ی نیسانی ئەمساڵ بە بیانووی خراپبوونی بارودۆخی ئەمنی هیچ پاساوێك هەڵناگرێ.
وتیشی: بە بەراورد لەگەڵ پێشتر بارودۆخی ئەمنی ئێستای موسڵ لەگەڵ چەند ساڵ بەر لە ئێستە زۆر باشترە.
راشیگەیاند: كورد بە هەموو شێوەیەك خۆی بۆ ئەو هەڵبژاردنە ئامادە كردووەو پێشبینی دەكەین وەك هەڵبژاردنەكانی پێشوو بتوانین ژمارەیەكی زۆری دەنگ و كورسی بە دەست بهێنین.
Top