گه‌شتی فڕۆكه‌ی ڕاسته‌وخۆی نێوان هه‌ولێر و پاریس دەکرێتەوە
له‌چه‌ند رۆژی رابردودا ده‌سته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كونسوڵی فه‌ڕه‌نسادا كۆبونه‌ته‌وه و باسیان له چونێتی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی کوردستان كردووه.به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له چه‌ند رێگایه‌ك كراوه بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتیاری كه‌یه‌كێك له‌و ڕیگایانه ئاسانكردنی هاتوچۆی نێوان هه‌ولێرو فه‌ڕه‌نسا بووه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش كونسوڵی فه‌ڕه‌نسا ئاشكرای كردووه، هه‌وڵده‌ده‌ن به‌منزیكانه له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته‌وه فیزه‌ی فه‌ڕه‌نسا به هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان بده‌ن.ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، له‌گه‌ڵ كونسوڵی فه‌ڕه‌نسادا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان گه‌شتی فڕۆكه‌ی راسته‌وخۆ له‌نێوان هه‌ولێر و پاریس بكرێته‌وه.
