قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه
قه‌ره‌بووكردنه‌كه به پێی خه‌مڵاندنی زیانی باران بارین و لافاوه‌كه ده‌بێت
هه‌موو ئه‌و ماڵ و دوكانانه‌ی به هۆی لافاوه‌كه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه زیانیان به‌ركه‌وتووه قه‌ره‌بووده‌كرێنه‌وه.
پارێزگای هه‌ولێر بڕیاری داوه قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتوانی شاری هه‌ولێر بكاته‌وه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی ده‌ستنیشان كردووه.
نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌وباره‌یه‌وه به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارێزگای هه‌ولێری راگه‌یاندووه قه‌ره‌بووی سه‌رجه‌م ماڵ و دوكان و ئه‌و شوێنه گشتیانه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی دوێنێوه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
گوتیشی قه‌ره‌بووكردنه‌كه به پێی خه‌مڵاندنی زیانی باران بارین و لافاوه‌كه ده‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌ك بڕیار ده‌دات.
رۆژی دووشه‌ممه 27-1 شه‌پۆلێكی باران بارین هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، له هه‌ولێر چه‌ندین خانوو و دووكان و شوێنی گشتی زیانیان به‌ركه‌وت، له دهۆكیش به‌هۆی داڕمانی شاخێك چه‌ندین خانوو و ئۆتۆمبیل ژێر خاك كه‌وتن.
باس‌نیوز
