213 ژمارەی لیستی پارتییە بۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق

213 ژمارەی لیستی پارتییە بۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ڕێگەی تیروپشکەوە ژمارەی لیست و قەوارە سیاسییەکانی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێەرانی عێراق ڕاگەیاند و پارتیی دیموکراتی کوردستان ژمارە 213 بەرکەوت.

لە مەراسیمێکدا کە پێشنوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەغدا بەڕێوە چوو، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ژمارەی لیست و قەوارە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند و پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ژمارە 213 بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا دەکات.

وەها بڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێەرانی عێراق خولی چوارەمی لە 30-4 ئەمساڵدا بەڕێوە بچێت و هاووڵاتیان تێیدا نوێنەری ڕاستینەی خۆیان تێیدا هەلبژێرن.
Top