وەزیرى پەروەردە بەدواداچوون بۆهەردوو باخچە هاوشێوە نێودەوڵەتیەکەدەکات

وەزیرى پەروەردە بەدواداچوون بۆهەردوو باخچە هاوشێوە نێودەوڵەتیەکەدەکات
بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتەکانى بەردەم پرۆسەى پەروەردەیى بە تایبەتى لە هەردوو باخچەى ساوایانى چەم و رۆژى هاوشێوەى نێودەوڵەتى کە لەسەر راسپاردەى وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى هەولێردروست کراوە بۆ خزمەت کردنەوەى هەموو ئەو هاولاتیانەى کە رۆلەکانیان لە هاوشێوە نێودەوڵەتیەکانى تر هەڵى وەرگرتنیان بۆ نەڕەخساوە بۆیە لەم دوو باخچەیە بە هاوشێوەى نێودەوڵەتى درێژە بە خوێندن دەدەن، دکتۆر عیسمەت محەمەدخالید وەزیرى پەروەردە بە یاوەرى بەکر کەریم بەرێوەبەرى گشتى پەروەردەى هەولێر سەردانى هەردجوو باخچەکەى کردو لە نزێکەوە لە کێشەو گرفتەکانى باچخەکانى کۆلێەوە بۆ ئەوەى بە زووترین کات چارەسەر گونجاویان بۆ بدۆزیتەوە ، بەتایبەتى لە نەبوونى کارەبا و کەل و پەلى هۆیەکانى فێرکردن و چەندین بابەتى ترى پێویست بۆ جێ بەجێ کردنى کارەکانى هەردوو باخچەکە، وەزیرى پەروەردە لە نزیکەوە گوێ بۆداواکارییەکانى مامۆستایان گرت و بەلێنى چارەسەر کردنى گرفتەکانى دا لەرێگاى بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى هەولێر کێشەکان چارەسەردەکرێت، بەلێنیشى دا لەرێگاى وەزارەتى دارایى بەردەست و پاسەوان بۆ باخچەکان دابین بکات.لەلایەن خۆشیەوە بەرێوەبەرى گشتى بەلێنى چارەسەرکردنى سەرجەم گرفتەکانى دا بە زووترین کات.
Top