منداڵێكی ئاواره‌ی رۆژاوا خۆی ده‌خنكێنێ
منداڵێكی ئاواره‌ی رۆژئاوای كوردستان به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه له موسڵ خۆی ده‌خنكێنێ.
عه‌قید عه‌بدوڵا جبوری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نیشتمانی له پارێزگای موسڵ هه‌واڵه‌كه‌ی پشت‌راست كرده‌وه و به (باس‌نیوز)ی گوت منداڵه‌كه ناوی ناجی ئیبراهیمه و ته‌مه‌نی 11 ساڵه، له ناو بازاڕی سه‌ره‌كی شاره‌دێی زومار سه‌ر به پارێزگای موسڵ خۆی خنكاندووه.
گوتیشی ئه‌و منداڵه له‌و شاره‌دێیه كاری ده‌ستگێڕی كردووه بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی ماڵباته‌كه‌ی. به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ به‌رگه‌ی سه‌ختییه‌كانی ژیانی منداڵی خۆی نه‌گرتووه.
سه‌دان هه‌زار كه‌س له هاووڵاتییانی سوریا ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی تری ناوچه‌كه بوون، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای بارگرژییه‌كانی ئه‌و وڵاته و شكستهێنانی شۆڕشی سورییه‌كان.
باس‌نیوز
