پارێزگاری هەولێر بە تیمێكی فریاگوزارییەوە شوێنه زیانلێكهوتووهكانی لافاوی بهسهر كردهوه و زیانلێكهوتووانیش قهرهبوو دهكرێنهوه
بۆ بە هانا هاتنی هاووڵاتیان نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بە یاوەری تیمەكانی بەرگری شارستانی و لایەنی پەیوەندیدار لە كاتژمێر شەشی سەر لە بەیانییەوە سەرقاڵی دەردكردنی ئاون لەو شوێنانەی كە پێویستە ، پارێزگاری هەولێر ئەو شوێنانەی بەسەر كردۆتەوە كە تووشی زیان هاتوون و ئاویان تێدا كۆبووەتەوە.
شایەنی گوتنە لە گەراجی باكووری نزیك شارەوانی هەولێر بڕێكی زۆر ئاو كۆبووە و بووە هۆی پەكخستنی رێگا، هەروەها لە زۆربەی ئۆڤەر پاسەكانی شاری هەولێر بەهۆی كۆبوونەوەی رێژەیەكی زۆری ئاوی باران هاتوچۆی ئۆتۆمبیل پەكی كەوت.
ماڵپەڕی پارێزگا
