لە هەولێر ئاو دەچێتە ماڵانەوە
تاهیر عه‌بدوڵا، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر به خه‌ندانی راگه‌یاند: به‌هۆی بارینی بارانی زۆره‌وه، ئاوه‌ڕۆكان په‌كیان كه‌وتووه، ژماره‌یه‌ك ماڵ له ناوچه جیا جیاكانی هه‌ولێر ئاویان تێچووه، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل له شه‌قامه‌كاندا په‌كیان كه‌وتووه.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر بارانه‌كه به‌رده‌وام بێت زیانه‌كان زیاتر ده‌بن".
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر روونیشیكرده‌وه: تیمه‌كان سه‌رقاڵی راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی خۆیانن و به‌ده‌م هاوڵاتیانه‌وه ده‌چن، به‌ڵام زۆری ئاوه‌كه وایكردوه زۆرێك له شه‌قامه‌كان هاتوچۆ تیایاندا په‌كی بكه‌وێت.
هاوكات په‌یامنێری خه‌ندان له هه‌ولێر رایگه‌یاند: زۆرێنه‌ی ئۆڤه‌رپاسه‌كانی هه‌ولێر به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی زۆری ئاوه‌وه هاتوچۆی ئۆتۆمبێل تیایاندا په‌كی كه‌وتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له ئێستادا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سه‌رقاڵی ده‌ركردنی ئاوه‌كه‌ن له ناو گه‌راجه‌كه‌و ده‌ره‌وه‌ی گه‌راجه‌كه.
