له شاری هه‌ولێریش به‌هۆی دابارینی زۆر ئاو چوه ناو مالی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی و هه‌روه‌ها ئاسته‌نگیش بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست بووه و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك فه‌رمانكه ده‌وامی فه‌رمی خۆیان راگرت. له گه‌راجى باكوور كه ده‌كه‌ویته نزیك شاره‌وانى یه‌كى هه‌ولێر به‌هۆیه‌وه زیانیكى زۆر به ئۆتۆمبیلى هاولاتیان گه‌یشتووه و جگه له‌وه‌ى زیانێكى زۆر به ماڵى ژماره‌ه‌یك له هاوڵاتیان كه‌وتووه .
له ریگاكان و كۆڵانه‌كانى ناوشارى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى ژماره‌یه‌ك له ئاوه‌ڕوكان په‌كیان كه‌وت . جگه له‌وه ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیلى هاوڵاتیان ژێر ئاو كه‌وتوون. له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه تیمه‌كانى فریاگوزارى به‌رده‌وامن له هاوكارى كردنى هاولاتیان و كردنه‌وه‌ى ڕیگاكان .