سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری دوو كۆبونەوەی ناوچەیی و جیهانی دەبێت
له یه‌که‌م دانیشتن‌دا، که سەرۆك بارزانی و به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه و ئاسایش له یه‌کێتی ئه‌وروپا خاتو (کاتریەن ئاشتۆن) و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا (ئێما بێنیتو) و یاریده‌ده‌ری سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (بارونێس ئاموس) و سکرتێری گشتیی پێشووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (کۆفی عه‌نان) و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران (جه‌واد زه‌ریف) و ژماره‌یه‌کی تر له به‌رپرسانی وڵاتان ئاماده‌بوون، گفتوگۆیەكی داخراو لەبارەی گۆڕانکاریه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقیا ئەنجام درا.
لە دووه‌م دانیشتن‌دا كە به ئاماده‌بوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی مسر و تورکیا و ئێران و ئۆردن و ئیتالیا و سوید، و ژماره‌یه‌کی تر له به‌رپرسانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و سه‌رۆکی کۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی بەڕێوەچوو، قسەكردن و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕاكان تایبه‌ت بوون به بارودوخی سیاسی و مرۆیی له سوریا و هەروەها ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکی سیاسیی قەیرانی سووریا لە ئارادان. شایانی باسە هەر هەمان ڕۆژ بەڕێز مەسعود بارزانی بەشداری پانێلێكی سیاسیی تایبەت بوو لە كۆنفڕانسی ئابووریی جیهانی لەبارەی بارودۆخی سووریا و ڕێكەوتنە سەرەتاییەكەی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 كۆ یەك لەمەڕ دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران.
KRG
