کەرکووک؛ له هەڵمەتێکی گەڕانی و پشکنین ١٥ داواکراو و گومانلێکراو دەستگیر کران
لە ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین بە سەرپەرشتی عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچکە و شارەدێیەکانی کەرکووک و لیوای ٤٦ی سوپای عێراقی لە فرقەی١٢ لە باشووری خۆر ئاوای کەرکووک لە باشوری شارەدێی ریاز و رەشاد لە زنجیرە چیاکانی حەمرین توانیان ١٥کەسی داواکراو و گومانلێکراو دەستگیر بکەن کە ٤لەوانە دواکراون بە مادەی ٤ی تیرۆر.
لە ھەڵمەتەکەدا دوو ئۆتۆمبێل و سێ ماتۆرسکیل گیراوە لەگەڵ ھەندێک بەڵگەنامەی گروپە تیرۆریستییەکان و ھەڵمەتەکە بەپێی زانیاری ھەواڵگری ئەنجام دراوە و لە کاتی ئەو ھەڵمەتدا چوار بۆمبی چێندراو تەقییەوە کە بەبێ زیان کۆتایی پێھات.
شەوی راِبردوو ھێزیکی ھاوبەش کە پێکھاتبوو لە ھێزەکانی فرقەی ١٢ و ھەواڵگری نیشتمانی پاش کۆکردنەوەی زانیاریەکی ورد لە سنووری کەرکووک، بەپرسی سەربازی گروپی "ئەنجوومەنی کەرکووک"یان دەستگیر کە گروپێکی تیرۆریستی تازە دامەزراوە.
PNA
