بەدواداچوون بۆکێشەى قوتابخانەکانى کەمپەکانى کوردانى رۆژئاوا دەکرێت

بەدواداچوون بۆکێشەى قوتابخانەکانى کەمپەکانى کوردانى رۆژئاوا دەکرێت
کارزان کانەبى
مەبەستى لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنیەتى بەرێوەچوونى ڕەوشى پەروەردە و فێرکردن لە هەریەک لە کەمپەکانى دارەشەکران و کەورگۆسک و باسرەمە و کەمپى کاوە لە سنورى هەریەک لە پەروەردەکانى دەشتى هەولێرو خەبات و شەقلاوە کە ژمارەى قوتابیان لە هەر چوار کەمپە نزیکەى پێنج هەزار قوتابیە لە هەردوو قۆناغى بنەڕەتى و ئامادەیى بۆ ئاگاداربوون لە کێشو گرفتەکانى کەمپەکانیش لە دیوانى بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى هەولێر بەکر کەریم بەرێوەبەرى گشتى پەروەردەى هەولێر بە ئامادەبوونى بەرێوەبەرى قوتابخانەکانى هەرچوار کەمپە بەرێوەبەرى گشتى تیشکى خستە سەر چۆنیەتى بەرێوەچونى ڕەوشى پەروەردەو فێرکردن و گوتیشى دەبێ هەموو هاوکارییەکى قوتابیانى کوردانى رۆژ ئاوا بکرێت لەکەمپەکان بۆئەوەى ئەوانیش دوور لە زێد خۆیان بتوانن درێژە بەم خوێندنى خۆیان بدەن ئێمەش هەموو کار ئاسانیەکیان بۆدەکەین بۆ ئەوەى لە نیشتمانى خۆیان لە کوردستان لە سنورى پەروەردەى گشتى هەولێر درێژە بەو پەیامە بدەن کە لەسەر شانیانە دواتریش بەرێوەبەرى قوتابخانەکانى کەمپەکان چەند کێشەو گرفت و پێشنیارێکیان ئاراستەى بەرێوەبەرى گشتى پەروەردەى هەولێر کرد بۆ چارەسەر کردنى گرفتەکانیان و گرنگیدانى زیاتر بە قوتابیان و مامۆستایانى کەمپەکان، بەرێوەبەرى گشتى پەروەردەى هەولێریش بەلێنى چارەسەر کردنى سەرجەم گرفتەکانى دا بە زوترین کات و دانانى چەند لێژنەیەک بۆ ئەوەى زۆرترین هاوکارى قوتابخانەى کەمپەکانى کوردانى رۆژئاوا بکرێت.
Top