سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەچێتە پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا
بڕیارە سبەینێ سێشەممە21-1-2014، کاژێر 04:00 ی دوانیوەڕۆ بەكاتی هەولێر، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا گوتارێک لەژێر ناونیشانی "گۆڕینەوەی زانیاری و بیروبۆچوون دەربارەی بارودۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان" پێشکەش بکات.
بە پێی راگەیەنراوێكی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا کە وێنەیەکی گەیشتووەتە (تۆڕی میدیایی رووداو)، مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە بانگهێشتکراوە.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە "لەدوای پێشکەشکردنی گوتارەکەی، پەرلەمانتاران پرسیار لە مەسعود بارزانی دەکەن و ئەویش وەڵامدەداتەوە".
هەرچەندە لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بە ناوەڕۆکی پرسیارەکان نەکراوە، بەڵام بەپێی ناونیشانی گوتارەكە، پرسیارەکان دەربارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و رەوشی ئێستای عێراق دەبن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی گوتووێژ لهگهڵ سهرۆك و بهرپرسانی وڵاتانی ئەوروپی و بەشداری لە كۆڕبهندی ئابووری جیهانی داڤۆس، کە لە سویسرا بەڕێوەدەچیت، رۆژی 15-1-2014 بەرەو ئەوروپا بەڕێکەوت.
رووداو
