لەحەمرین پێنچ كەسی سەر بەداعش دەستگیركران

لەحەمرین پێنچ كەسی سەر بەداعش دەستگیركران
لەگوندێكی سەر بەناحیەی حەمرینی پارێزگای سەڵاحەدین پێنچ كەسی سەر بەرێكخراوی داعش دەستگیركران.
مولازم جەهاد عەبدولئەمیر ئەفسەر لەبنكەی پۆلیسی ناحیەی حەمرین راگەیاند: پشت بەستن بەزانیاریەكانی دەزگای هەواڵگری هێزە ئەمنیەكان توانیان لەیەكێك لەگوندەكانی ناحیەی حەمرین پێنچ كەسی سەر بەرێكخراوی داعش دەستگیر بكەن.
وتیشی: لەئێستەدا دەستگیركراوەكان لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت و لەلێكۆڵینەوە سەرەتایەكاندا دانیان بەوەدا ناوە كەوا سەر بەرێكخراوی داعش.
Top