چەند چەكدارێك رێگەی نێوان خورماتوو- تكریت دەگرن
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەك لەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی خورماتوو راگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئاگادار كراینەوە كە لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە رێگەی نێوان خورماتوو - تكریت گیراوە دەزگا ئەمنیەكان چونە شوێنی رووداوەكە و كەس لەناوچەكەدا نەمابوو هەڵمەتی گەڕان و پشكنینیشیان دەست پێكرد لەگوندەكاندا بۆ دەستگیر كردنی ئەو كەسانەی كەوا ئەو رێگەیان لەهاتوچۆی هاوڵاتیان گرتبووو ئەو چەكدارانە ناوبەناو دەدەكەون وزۆر جاریش كاتی مەغریب و شەوان رێگەكە دەگرن.
سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، ئەو گروپە چەكدارانە ناوبەناو رێگەی نێوان خورماتوو - تكریت دەردەكەون و خەڵك دەكوژن و دەرفێنن و دوێنێ ئێوارەش هاوڵاتیەكی دانیشتوی خورماتوویان بۆ شوێنێكی نادیار رفاندوە.
