30 ئەم مانگە پشوی فەرمیە

30 ئەم مانگە پشوی فەرمیە
بەمەبەستی دابەشكردنی كارتی ئەلكترۆنی بەسەر دەنگدەراندا بڕیارە حكومەتی عێراقی رۆژی پێنچ شەممە بەرواری 30 ئەم مانگە بكاتە پشوی فەرمی لەدامودەزگا حكومیەكاندا. عەبدولڕەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندیە جەماوەریەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق لەلێدوانێكیدا راگەیاند: لەسەر پێشنیاری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان حكومەتی عێراق بڕیاریدا بەرواری 30/1/2014 بكرێتە پشوی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتدا، لەبەر ئەوەی لەو رۆژەدا كارەتی ئەلكترۆنی لەناوەندەكانی تۆماری دەنگداندا دابەش دەكرێت، ئەو بڕیارەش حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە لەبەر ئەوەی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرجەم عێراق دەگرێتەوە.
گوتیشی: لەچەند رۆژی داهاتووتدا كارتە ئەلكترۆنیەكان دەگاتە عێراق و ئەو كارەتە ئەلكترۆنیە لەعێراق و هەرێمی كوردستاندا لەرۆژی 30ی ئەم مانگەدا دەست دەكرێت بەدابەشكردنی بۆ ئەوەی فەرمانبەران و هاوڵاتیان دەرفەتیان هەبێت سەردانی بنكەكانی تۆماری دەنگدەران بكەن بۆ وەرگرتنی ئەو كارتە.
Top