لە سەعدییە تەقینەوەیەك روویدا

لە سەعدییە تەقینەوەیەك روویدا
-كەمێك لەمەوبەر لە ناحیەی سەعدییەی سەر بە شارۆچكەی خانەقین تەقینەوەیەك روویدا و بە وتەی سەرچاوەیەكیش تەقینەوەكە زیانی نەبووە. لە لایەكی دیكەوە یەكێك لە بریندارەكانی تەقینەوەكەی دوێنێ‌ گیانی لە دەستدا.

بەرێوەبەری ناحیەی سەعدییە ئەحمەد سامر زەرگووشی بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ كاتژمێر نۆی بەیانی ئەمرۆ لە گەرەكی خەزرای ناحیەی سەعدییە، بۆمبێكی چێندراو تەقییەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی بۆمبەكە دەنگی بووە هیچ زیانێكی لێنەكەوتۆتەوە.

نیوەرۆی دوێنێش لە ناحیەی سەعدییە لە نزیك ژمارەیەك دووكانی ئاسنگەری بۆمبێكی چێندراو تەقیەوە و بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوو.

ئەحمەد زەرگووشی ئاماژەشیدا، بریندارەكانی تەقینەوەكانی دوێنێ‌، پاش گەیاندنیان بە نەخۆشخانە، یەكێكیان لەبەر سەختی برینەكەی گیانی لە دەستداوە.
Top