لە گەرمیان زیاتر لە 20 كەس بە تۆمەتی ساختەكاری دەستگیركراون

لە گەرمیان زیاتر لە 20 كەس بە تۆمەتی ساختەكاری دەستگیركراون
بە پێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە ماوەی ساڵی 2013دا، لە لایەن هێزەكانیانەوە لە سنووری ناوچەی گەرمیان 21 كەس بە تۆمەتی ساختەكاری دەستگیر كراون و حەوت كەس لەوانە حوكمدراون.

لێپرسراوی راگەیاندنی ئاسایشی گەرمیان مولازم عوسمان عەبدولكەریم بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ لە ساڵی رابردوودا لە ناوچەی گەرمیان لە لایەن هێزەكانیانەوە، لەبەر ساختەكاری لە بەڵگەنامەی دەوڵەت و دراو و مۆر و نوسراو، حەوت كەس دەستگیر كراون كە یەكێكیان كارتی نیشتەجێبوونی ساختەكردبوو. مولازم عوسمان ئاماژەشیدا، بەهۆی ئەو ساختەكارییەوە 21 كەس دەستگیركراون و حەوت كەسیان حوكمدراون.

دیارترین رووداوی ساختەكاری لە ساڵی 2013 لە ناوچەی گەرمیان، دەستگیركردنی باندێكی ساختەكاری پارە بوو، كە چەند كەسێكیان ئەندامی یەك خێزان بوون و لە بەغدادەوە پارەی ساختەیان هێنابوو بۆ ئەوەی لە بازارەكانی گەرمیان ساغی بكەنەوە.
Top