لەسەیدسادق ئیدارەی خوێندنگەیەك ئاگری گرت
بەڕێوەبەری ئامادەیی بەختیاری، مامۆستا ئومێد محەممەد، بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: ئاگرەكە بەهۆی بەریەککەوتنی كارەباوە بووەو تەنها ژووری یاریدەدەری بەڕێوەبەر ئاگری گرتووە و دواتر لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە.
ئومێد محەممەد، لەبارەی سەلامەتی دەفتەری تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی قوتابیانەوە گوتی: ەپێشتر هەموو نمرەكانیان داتاپەیسكردووە و پارێزراون.
دوو قوتابخانەی ئامادەیی بەختیاری و سەنگەری بنەڕەتی كەلەیەك بینادا دەوام دەكەن، ساڵی رابردوو لەگەڕەكی بەختیاری لەسەیدسادق دروستكراوە.
