پەرلەمانتارێك: سەردانی بارزانی بۆ بەغدا چارەسەری كێشەكان دەكات
نەسرین ئەنوەر رایگەیاند: بڕیار وایە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ نووری مالیكی سەرۆك وەزیران و لایەنە پەیوەندارەكان كۆببێتەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بە تایبەتیش پرسی پشكی كورد لە بوودجەی عێراقدا.
نەسرین ئەنوەر وتیشی، پێموایە بەو سەردانەی نێچیرڤان بارزانی قۆناغێكی گرنگ دەچینە پێشەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بە تایبەتیش لە پرسی تێبینیەكانی كورد لە پرۆژە یاسای بوودجەی عێراق و پرسی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
