له یه‌ك دوو رۆژی داهاتوودا پێشمه‌رگه مووچه وه‌رده‌گرێت
عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم لقی سلێمانی راگه‌یاند: بڕی 500 ملیار دیناری مانگی یه‌كیان له به‌غدایه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن یه‌ك دوو رۆژی داهاتوو بگاته ده‌ستیان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ بده‌ن، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له بانكی ناوه‌ندی عیراق ره‌سیدی نیه.
له‌باره‌ی مووچه‌ی مانگی رابردووی پێشمه‌رگه‌وه وتی: "مووچه‌ی پێمه‌رگه به‌شێكی زۆر دراوه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌وه‌ی ماوه به‌یانی و دوو به‌یانی ئه‌ویش بدرێت".
پێشتر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر به‌غدا كێشه‌یان بۆ درووست نه‌كات ئه‌م مانگه كێشه‌ی دواكه‌وتنی مووچه نامێنێت و پاره‌ی پێویست ده‌گاته بانكه‌كان.
خه‌ندان
