گه‌نجێك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆی و 4 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی ده‌كوژێ
ناكۆكی و ئاژاوه له‌نێوان ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌ك كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و یه‌كێك له ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كه سێ برا و دایكی ده‌كوژێ و له كۆتاییشدا خۆی ده‌كوژێ.
باوكی ئه‌و خێزانه ده‌ڵێت: كوڕه‌كانم له‌ناو خۆیاندا ناكۆك بوون و پێشتریش چه‌ندین جار ده‌مه‌قاڵێ و ئاژه‌وه له‌نێوانیاندا روویداوه.
عه‌مید ’كه‌ریم كیشوه‌ری’ فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتزامی (پۆلیس)ی پارێزگای كرماشان له‌وباره‌یه‌وه بۆ رۆژنامه‌نوسان، گوتی:’ ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه دواى ئاژاوه له نێوان ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له كۆزه‌ران روویداوه‌و یه‌كێك له كوڕه‌كان ته‌قه‌ی له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كا، سێ برا و دایكى ده‌ست به‌جێی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌و له كۆتاییشدا گه‌نجه ته‌قه‌كه‌ره‌كه خۆی كوشتووه’.
باس‌نیوز
