دابەشكردنی‌ مووچەی‌ سەرجەم فەرمانبەرانی‌ ئاسایی بۆ مانگی‌ یەك خەرجدەكرێت

 دابەشكردنی‌ مووچەی‌ سەرجەم فەرمانبەرانی‌ ئاسایی بۆ مانگی‌ یەك خەرجدەكرێت
دوای‌ تەواوكردنی‌ مووچەی‌ خانەنشینی‌ پێشمەرگە كەتا ئێستا تەواو نەبووە، دابەشكردنی‌ مووچەی‌ سەرجەم فەرمانبەرانی‌ ئاسایی بۆ مانگی‌ یەك خەرجدەكرێت.دلێر تاریق، گوتەبێژی‌ وەزارەتی‌ دارایی و ئابووری حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان رایگەیاندوە، دوای‌ تەواو بوونی‌ دابەشكردنی‌ مووچەی‌ خانەنشینی‌ پێشمەرگە كە تا ئێستا بەردەوامە، دەست بەدابەشكردنی‌ مووچەی‌ مانگی‌ یەك بۆ فەرمانبەرانی‌ ئاسایی هەرێمی‌ كوردستان دەكرێت.
دلێر تارق گوتیشی‌، دابەشكردنی‌ مووچەی‌ خانەنشینی‌ پێشمەرگە ئەمڕۆ و سبەی‌ تەواو دەبێت، بەمەش دابەشكردنی‌ مووچەی‌ فەرمانبەران ئەوەندە دواناكەوێت. لە بارەی‌ پێدانی‌ زیادی‌ مووچە، گووتەبێژی‌ وەزارەتی‌ دارایی رایگەیاند‌: ئەو زیادەی‌ لە ئەنجوومەنی‌ وەزیرانی‌ فیدراڵ بڕیاری‌ لەسەر درا لەم مانگە خەرج ناكرێت، تا ئەو كاتەی‌ بودجەی‌ گشتی‌ ئەمساڵ لە ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق پەسەند نەكرێت.












KDP.info
Top