رووداوی گڕگرتنی تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ تانكه‌رێكی دیكه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر گڕی گرت. سەرچاوەیەک لە بنكه‌ی به‌رگریی شارستانی نه‌ورۆزی شاری هەولێر رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له رێگای كه‌ڵه‌ك و نزیك بازگه‌ی كانی قرژاڵه تانكه‌رێكی گاز گڕی گرت و لەلایەن تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی ئاگرەکە کۆنترۆلکرا ،لەبارەی زەرەرو زیانەکانی ئەو رووداوە سەرچاوەکەی پۆلیس گووتی ئه‌و تانكه‌ره 20هه‌زار لیتر گازی تێدا بووە بەڵام خۆشبەختانە بێجگە لە زیانی ماڵی هیچ زیانێكی گیانی له رووداوه‌كه نه‌كه‌وتو‌وه‌ته‌وه.
شایەنی باسە له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌مه پێنجه‌م حاڵه‌تی گڕگرتنی تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نییه له هه‌رێمی كوردستان.پێشتریش له‌سه‌ر رێگای دوكان – سلێمانی تانكه‌رێك گڕی گرت به هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و چه‌ند ئۆتۆمبێلی تریش سوتان و سێ تانكه‌ری دیكه له‌سه‌ر رێگای عه‌ربه‌ت – سلێمانی گڕیانگرت و شۆفێری یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا.
KDP.inf