وه‌زیری وزه و سامانه سروشتیه‌کانی تورکیا پێیوایه که بڕیاری به‌غدا بۆ وه‌ستاندنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌نده‌ری جیهان نادروست و هه‌ڵه‌یه.ئاژانسی رۆیتەرز لەسەر زاری تانر یڵدز وەزیری وزەی تورکیا بڵاویکردەوە: که بڕیاری به‌غدا له‌مه‌ڕ نایاسایی بوونی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیا نادروست بووه. تانەر یه‌ڵدز ئەوەشی راگەیاند: هه‌موو هەفتەیەک حکوومەتی ناوه‌ندی عێراق ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌دات به‌ڵام به ڕای من ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی که ڕۆژی ڕابردوو له‌سه‌ر نایاسایی بوونی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ده‌رکرا هه‌ڵه بوو.پێشتر عه‌بدولکه‌ریم لوعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگەیاندبوو کە حکوومەتی عێراق سزای هەریەکە لە تورکیا و هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و کۆمپانیا بیانیانه‌ی که به بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌غدا نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان هه‌ناردەی دەرەوە ده‌که‌ن دەدات.تانەر یلدز لە بایەخی ئەو هەڕەشەیەی بەغدای کەمکردەوە و گووتی بەغدا لە بارەی ئەم لێدوانەوە هەڵەی کردووە.