شه‌هرستانی به دوو كۆپته‌ره‌وه گه‌یشته دووز خورماتوو
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه سه‌ردانی ئه‌م به‌رپرسه باڵایه‌ی عێراق كه به‌هێزێكی زۆر‌و دوو كۆپته‌ره‌وه گه‌یشتۆته ناوچه‌كه، هۆكاره‌كه‌ی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌یه كه به‌هۆی كرده‌وه‌ی "تیرۆرستییه‌وه" زیانیان پێگه‌یشتووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌ر ئه‌مرۆ له قه‌زاكه به‌هۆی بارگرژی ئه‌و هێزه‌ی كه هاتۆته ناوچه‌كه به‌مه‌به‌ستی پاسه‌وانیكردنی شه‌هرستانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه، هاتووچۆ قه‌ده‌غه‌كراوه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له ناوچه‌ی دووز خورماتوو به‌خه‌ندانی ڕاگه‌یاند "له سه‌روو خۆیانه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، حسێن شه‌هرستانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به یاوه‌ری هێزێكی ئه‌منی به‌ره‌و قه‌زاكه‌ی دووز خورماتوو به‌رێكه‌وتووه".
وتیشی: "داوامان لێكراوه رێوشوێنی ئه‌منی بگرینه به‌ر بۆ ئه‌و سه‌ردانه، له‌ناو دووزیشدا هێزێكی زۆری ئه‌منی بڵاوه‌ی پێكراوه له‌وانه هێزی سوات و پۆلیسی فیدراڵی عیراق".
خه‌ندان
