لە خانەقین چوار کەس بە تۆمەتی ماددەی ھۆشبەر دەستگیر کران
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی خانەقین بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ پاش بە دەستھێنانی زانیاری لە لایەن مەفرەزەکانیانەوە چوار گەنجی دانیشتووی شارۆچکەی خانەقین دەستگیرکران کە گومانیان لەسەرە مادەی ھۆشبەر بەکاردەھێنن.
وتیشی: ئەو گەنجانە گواستراونەتەوە بنکەکانی پۆلیس و لێکۆڵینەوەکان لە گەڵیاندا بەرەوامە، بەڵام تا ئێستا ھیچ شتێکیان لەسەر ساغ نەبۆتەوە.
بە پێی ئامارەکان لە سنووری گەرمیان بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەرو بازرگانی کردن بەو مادەیەوە رووی لە زیادبوون کردووە و ھۆکارێکی سەرەکی ئەم زیادبوونەش شۆفێری ئۆتۆمبیلە بارھەڵگرەکانی وڵاتی ئێرانە کە بە کاریدەھێنن.
