له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقدا كۆمسیۆن پشت به كارتى ئه‌لكترۆنى ده‌به‌ستێت
میقداد شه‌ریفى سه‌رۆكى به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژارنه‌كان له ریِگهى پێگه‌ى فه‌رمى كۆمسیۆنه‌وه داواى له به‌شداربووانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه كه هانى ده‌نگده‌ران بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كارتى ده‌نگدان وه‌ربگرن كه كۆمیسیۆن له رۆژى ده‌نگداندا پشتى پێده‌به‌ستێت.
شه‌ریفى گوتیشى ’پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى كارتى ده‌نگدانى ئه‌لیكترۆنى كه به‌پێى خشته‌ى كاتى تایبه‌تمه‌نده‌وه دانراوه ئه‌نجام ده‌درێت و كۆمیسیۆن ژماره‌یه‌كى به‌سه‌ر نوسینگهكانى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكاندا دابه‌ش كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش له رێگه‌ى بنكه‌كانى تۆماره‌وه به‌سه‌ر ده‌نگده‌رانیدا دابه‌ش بكه‌ن’.
هاوكات داواشى له به‌شداربووانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه هانى ده‌نگده‌ران بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كارتى ده‌نگدانى ئه‌لیكترۆنى وه‌ربگرن كه كۆمیسیۆن بۆ پرۆسه‌ى ده‌نگداندا پشتى پێده‌به‌ستێت، گوتیشى ’كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌دان كارمه‌ندى له‌سه‌ر رێكاریهكانى وه‌رگرتنى كارتى ده‌نگدانى ئه‌لیكترۆنى راهێاوه و به‌سه‌ر بنكه‌كانى تۆماركردندا دابه‌ش كردون، له‌به‌رئه‌وه پێویسته ده‌نگده‌ران سه‌ردانى بنكه‌كانى تۆمارى نزیك له شوێنى دانیشتنیان بكه‌ن و كارتى ده‌نگدانى ئه‌لیكترۆنى به‌پێى رێنماییه‌كانى كۆمسیۆن بریارى له‌سه‌ر دراوه وه‌رى بگرن’.
كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كه‌م قؤناغى كارتى ده‌نگدانى ئه‌لیكترۆنى رۆژى چوار شه‌ممه‌ى رابردوو رێككه‌وتى 15/1/2014 وه‌رگرت، وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى كه بریاره له 30/4/2014 ئه‌نجام بدرێت.
باس‌نیوز
