سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له نه‌مساوه مالیكی ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی نه‌مسا كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ده‌به‌ستن
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هانز فیشه‌ر سه‌رۆكی نه‌مسا له ئاماژه‌یه‌كدا بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند كورد هه‌رگیز سازش له‌سه‌ر مافه‌كانی خۆی ناكات.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به ده‌ستووری بنچینه‌یی عێراق دا و گوتی 'ده‌ستوور چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ وزه و نه‌وت ئاشكرا كردووه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و ده‌ستووره ده‌جوڵێته‌وه، بۆیه هیچ كات سازش له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانمان ناكه‌ین'.
بارزانی له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌شی بۆ وڵاتی نه‌مسا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، گوتی سه‌رۆكی نه‌مسا زیاتر له 30 ساڵه دۆستی نزیكی ئێمه‌یه، بۆیه ئه‌مه سه‌ردانێكی دۆستانه‌یه.
مه‌سعود بارزانی رۆژی چوارشه‌ممه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی به‌ره‌و ئه‌ورووپا به‌جێ هێشت به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس و دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی وڵاتانی ئه‌ورووپا. بڕیاره له ماوه‌كانی داهاتووشدا به‌فه‌رمی سه‌ردانێكی ئه‌مه‌ریكا بكات.
باس‌نیوز
