مووچه‌ی ئه‌م مانگه، له كاتی خۆیدا ده‌درێت
دلێر تاریق، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی به‌غدا كێشه‌یان بۆ درووست نه‌كات، مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له واده‌ی خۆیدا ده‌درێت.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر به‌غداش كێشه‌ی درووستكرد، ئه‌و كات هه‌رێم هه‌ڵوێستێكی دیكه‌ی ده‌بێت".
به‌هۆی نه‌مانی پاره له بانكه‌كانی هه‌رێم به گشتی و بانكه‌كانی سلێمانی به تایبه‌تی، تا ئێستا به‌شێكی زۆری فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه مووچه‌ی مانگی رابردووی ساڵی 2013 یان وه‌رنه‌گرتووه، له ئێستاشدا مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌هۆی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی 2014 ی عیراق له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌بێ ره‌زامه‌ندی كورد، كێشه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران درووست بكرێت و مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌شیان دوابكه‌وێت.
خه‌ندان
