لە موسڵ كوردێكی دیكەی شەبەك تیرۆر كرا

لە موسڵ كوردێكی دیكەی شەبەك تیرۆر كرا
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ رایگەیاند: لەناو سەنتەری شاری موسڵ ژمارەیەك چەكدار دەسترێژی گوللە لە هاووڵاتیەكی كوردی شەبك دەكەن.
وەك سەرچاوەكە روونیكردەوە، بە هۆی بەركەوتنی چەند فیشەكێك ئەو هاووڵاتیە كوردە كە تەمەنی نزیكەی 30 ساڵانە دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە.
لە زانیارییەكاندا هاتووشە، دوای رووداوەكە چەكدارەكان بۆ شوێنێكی نا دیار رایان كردووەو تەرمەكە بۆ ئەنجامدانی توێكاری رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە.
Top