تا ئێستە هیچ كەسێك بە تۆمەتی كوشتنی بەرێوەبەری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی نەینەوا دەستگیر نەكراوە

تا ئێستە هیچ كەسێك بە تۆمەتی كوشتنی بەرێوەبەری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی نەینەوا دەستگیر نەكراوە
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای موسڵ رایگەیاند: تا ئێستە هیچ كەسێك بە تۆمەتی كوشتنی بەڕێوەبەری ئۆفێسی هەولێری كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە موسڵ دەستگیر نەكراوە.
سەرچاوەكە روونی كردەوە: ئەو زانیارییانەی باس لە دەستگیر كردنی چەند كەسێك دەكەن كە بە تۆمەتی ئەنجامدانی كردەوەی كوشتنی ئۆفێسی موسڵی كۆمیسیۆن رەت دەكەینەوە.
راشیگەیاند: بەڵام ئێستە گەڕان بە دوای بكوژان بەردەوامە.
ئێوارەی سێشەممە ژمارەیەك چەكداری نەناسراو تەقە لەبەرێوەبەری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای نەینەوا دەكەن و دەیكوژن.
Top