بە بێ رەزامەندی کورد بودجەی عێراق پەسەند کرا

 بە بێ رەزامەندی کورد بودجەی عێراق پەسەند کرا
ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پرۆژە یاسای بوودجەی گشتی وڵات گفتوگۆی لەبارەیەوە كرا، نوێنەرانی كورد تێبینیان لەسەر یەكێك لە بڕگەكان هەبوو كە تایبەت بوو بە پرسی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بەوەی حكوومەتی هەرێمی ناچار دەكرد لە ئەگەری هەناردەنەكردنی 400 بەرمیل نەوا لە رۆژێكدا بەشە بوودجەكەی ببڕدرێ، بەڵام ئەو نارەزاییەی كورد لەبەرچاو نەگیراو لەدواجار ئەنجوومەنی وەزیران بە رەزامەندی كورد پرۆژەكەی وەك وەزیرێكی كورد ئاماژەی بۆ دەكات سەرجەم وەزیرە عەرەب و توركمانەكان لەبەرامبەر ئەو پرسە لە دژی تێبینیەكانی كورد یەكیان گرت و یەك هەلوێست بوون.

دكتۆر خێروڵا حەسەن وەزیری بازرگانی عێراق لە سەر پشكی فراكسۆنی هاوپەیمانی كوردستانی رایگەیاند، لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كە لەسەر پرۆژە یاسای بوودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2014 بەڕێوەچوو، بە تایبەتیش كاتێك گفتوگۆیەكان گەیشتنە سەر پرسی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كێشە دروست بوو، كێشەكە لەوە دابوو لە یەكێك لە بڕگەكاندا هەرێمی كوردستان ناچار دەكات رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوە بكات و بە ئاگاداری كۆمپانیای سۆمۆ بێت.

Top