بارزانی و مالکی کۆدەبنەوە
ئەو وەفدەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوری ماليکی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکە لەبارەی بودجە و ناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بۆ تورکیا.
حەسەن جیهاد، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، بریارە ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ نوری مالکی کۆ ببێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئاشکراشی کردووە، جیا لە تەوەرەکانی تر، بابەتی سەرەکی یەکلایی کردنەوەی ناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بۆ تورکیا.
باسنیوز
