ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ دوێنێ له‌ دایك بوونه‌ خه‌ڵات ده‌كرێن

ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ دوێنێ له‌ دایك بوونه‌ خه‌ڵات ده‌كرێن
وابڕیاره‌ له‌ كۆتایی هه‌فته‌ی یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر د.خ، ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ له‌ ڕۆژی له‌دایك بوونی ئه‌ودا له‌دایك بوون، له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه‌ خه‌ڵات بكرێن.



هه‌مزه‌ حامد، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یادكردنه‌وه‌ی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د د.خ، بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی: ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ دوێنێ له‌دایك بوون له‌كۆتایی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی کە بۆ یادی له‌دایك بوونی پێخه‌مبه‌ر د. خ ئاماده‌ كراوه‌، خه‌ڵات ده‌كرێن.



هه‌مزه‌ حامد گوتیشی: به‌پێی ئاماره‌ ناڕه‌سمییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایك بوون و منداڵانی هه‌ولێر، دوێنێ نزیكه‌ی 80 منداڵا له‌دایك بوونه‌ و زۆربه‌ی منداڵه‌ كوڕه‌كانیش ناویان محه‌مه‌د یان ئه‌حمه‌دیان لێنراوه‌.



پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د د.خ دواین پێغه‌مبه‌ره‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆ مرۆڤایه‌تی ناردووه‌ و به‌پێی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزیش ئه‌و پێغه‌مبه‌رە وه‌ك به‌ره‌كه‌تێك بۆ جیهانیان نێردراوه‌.
Top