بەرزترین نرخی عەمرە ٩٥٠دۆلار دەبێت

بەرزترین نرخی عەمرە ٩٥٠دۆلار دەبێت
بەمەبەستی بڵا,کردنەوەی زانیاری لەبارەی سەردانی ئەو ھاوڵاتیانەی کە دەیانەوێت ئەمساڵ لە کوردستانەوە سەردانی مەککەی پیرۆز بکەن بۆ ئەنجامدانی سوننەتی عەمرە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی ھەرێمی کوردستان،کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی سازکرد.


شێخ قاسم نەقشبەندی بەرێوەبەری گشتی حەج و عەمرەی کوردستان گوتی: (٤٨) کۆمپانیا مۆڵەتیان پێدراوە بۆ سازکردنی سەفەری ھاوڵاتیان لە کوردستانەوە بۆ شاری مەککە بۆ بەجێگەیاندنی سوننەتی عەمرە کە نرخەکەشی بە دیاریکراوی بریتییە لە دوو نرخی جیاواز ئەویش بەھۆی نزیکی و دووری شوێنی عەمرە کاران لە کەعبەی پیرۆزەوە.

ھەروەک گوتی: ئەگەر شوێنی حەوانەوەی عەمرە کاران لە ٦٠٠ مەتر نزیکتربێت دەبێت بۆ ھەر عەمرە کارێک ٩٥٠ دۆلار وەربگیرێت، بەڵام ئەگەر لە ١٢٠٠ مەتر زیاتر بوو دەبێت نرخی ھەر عەمرە کارێک تەنھا ٩٠٠دۆلار بێت بەھەموو خەرجی و ھاتن و چوونیشیانەوە، ئەمەش لەلایەن فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی ھەرێمی کوردستانەوە چاودێری دەکرێن کە لەگەڵ وەفدەکان دەچن لەکاتێکدا کە بەشێک لە کۆمپانیاکان بەو بڕیارە ناڕازی بوون.
Top