فێستیڤاڵێكى خلیسكانه له كۆڕه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن
نادر رۆستى، وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتووگوزارى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى تیمێكى شاره‌زاى یارى خلیسكانه‌ى سه‌ر به‌فر سه‌ردانى ده‌سته‌ى گه‌شتووگوزاریان كرد، له‌باره‌ى یارییه‌كه گفتوگۆیان كردووه، بۆ رۆژى دواتریش سه‌ردانى ده‌ڤه‌رى سۆرانیان كردووه‌و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شتووگوزارى سۆران چیاى كۆڕه‌كیان له‌و ناوچه‌یه به‌سه‌ر كرده‌وه.
رۆستى پێیوایه ئه‌و ناوچه‌یه زۆر شیاوه بۆ ئه‌نجامدانى فێستیڤاڵى خلیسكانه‌ى سه‌ر به‌فر، چونكه ناوچه‌كه به‌فرى لێ ده‌بارێ و شوێنێكى گه‌شتیارى به‌ناوبانگه و چه‌ندین پڕۆژه‌ى نوێى گه‌شتیاریشى لێ ئه‌نجام دراوه وه‌كو تلفریكى كۆڕه‌ك.
له‌چوارچێوه‌ى كاره‌كانى به پایته‌ختى گه‌شتیارى بوونى شارى هه‌ولێر بۆ وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان، چه‌ندین فێستیڤاڵى هونه‌رى و رۆشنبیرى و كولتوورى و وه‌رزشى و فێستیڤاڵى جۆراوجۆر له به‌رنامه‌دان كه هه‌ندێك له‌وانه ئه‌نجام دراون.
وه‌كو نادر رۆستى ئاشكراشى كرد بڕیاره له رۆژانى 30 و 31ـى 1-2014 له چیاى كۆڕه‌ك له ده‌ڤه‌رى سۆران فێستیڤاڵى خلیسكانێكه ئه‌نجام بدرێ.
گووتیشى: ’تیمه‌كه كه له وڵاتى لوبنان هاتبوون به‌ناوى زێد گرووپ، تیمێكى جیهانى تایبه‌ت به‌م یاریه‌ن، ئه‌وان شوێنه‌كه‌یان زۆر پێ باش بووه‌و خۆشحاڵ بوون كه له كوردستان ئه‌م نمایشه ئه‌نجام بده‌ن، بۆ كاتى ئه‌نجامدانى یاریه‌كه‌ش زیاتر له 30 یاریزانى تایبه‌ت به‌م وه‌رزشه ده‌هێنین و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى گرنگیدان به‌م وه‌رزشه و سه‌رنجى گه‌شتیارانیش زیاتر بۆ كوردستان راده‌كێشێ’.
باس‌نیوز
