کۆبوونەوەی سەرۆکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی هەرێم دەستی پێ‌کرد
کەمێک پێش ئێستا بان کی مون، سەرۆکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پایتەختی هەرێمی کوردستان چاوی بە مەسعوود بارزانی کەوت و کۆبوونەوەکەیان بەردەوامە.
ئەمینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پێش‌نیوەڕۆی ئەمڕۆ گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێشوازی لێكرا.
ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به یاوه‌ری وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر سه‌ردانی په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستان له كه‌مپی كه‌ورگۆسكی کرد.
