سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان سبەی دەگاتە هەولێر

 سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان سبەی دەگاتە هەولێر
بان كی مون، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەمڕۆ گەیشتە بەغداو بڕیارە سبەی سێشەممە بگاتە هەولێر.

لە سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ نووری مالیكی، سەرۆك وەزیران و ئوسامە نوجێفی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و خزیەر خوزاعی، جێگری سەرۆك كۆماری عێراق كۆدەبێتەوە.

ئەجێندای سەردانەكەی بان كی مون بۆ بەغدا تاوتوێكردنی رەوشی ئەمنی ‌و گرژییەكانی ئەمدواییەی پارێزگای ئەنبارە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی میدیایی رووداو گەیشتوون، بان كی مون سبەی سێشەممە دەگاتە هەولێر و چاوی بە هەریەك لە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكەوێت.









رووداو
Top