لە سلێمانی یادی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام بەرز ڕاگیرا

لە سلێمانی یادی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام بەرز ڕاگیرا
هاوشێوەی شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، لەشاری سلێمانیش بەچەندین ڕێوڕەسمی ئایینی یادی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام بەرز ڕاگیرا.


سەرەتا لە مزگەوتی شاری سلێمان ڕێوڕەسمێکی ئاینی بەرفراوان بەئامادەبونی ژمارەیەک لەبەرپرسانی ئیداری و سیاسی ئەو بۆنەیە بەرز ڕاگیرا و تێیدا باس لە گرنگی ڕۆڵ و پێگەی پێغەمبەری ئیسلام لەمێژووی مرۆڤایەتی کرا هەروەها چەندین سروودی ئاینش پێشکەش کران.

لەلایەکی دیکەشەوە هەربەبۆنەی ڕۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام، مەڵبەندی پیرخدری شاهۆ لەشاری سلێمانی مەولودنامەیەکی ساز کرد و تێیدا چەندین بابەتی ئاینی پێشکەش کران.

هەروەها لەناوبازاڕەکانی شاری سلێمانیش خەڵک بە دابەشکردنی شیرینی و دەربڕینی خۆشی و شادی یادی لەدایک‌بوونی پێغەمبەری ئیسلام و پێشەوای مرۆڤایەتییان بەرز راگرت.لەهەندێک شوێنیش خاوەن دوکانەکان خواردەمەنەکانیان بەخۆڕایی دابەش ەکرد.
Top