بەبۆنەی ساڵیادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و لە درێژەی چالاكییەكانی حەفتەمین فیستیڤالی یادی مولود كە لە سنووری قەزای سۆران بەرێوەدەچێت لەرێورسمێكدا رێز لە ژمارەیەك مامۆستایی ئایینی دەرچووی خوێندنی بالا و هەلگری بروانامەی دكتۆرا وماجستێر نرا، (وەیسی سەعید وەیسی) سەرۆكی لێژنەی حەفتەمین فیستیڤالی یادی مولود راگەیاند بەپێوستمان زانی لەم یادە دا رێز لە (11) مامۆستای ئایینی بگرین كە لەماوەی رابردوو توانیویانە خوێندنی بالا تەواو بكەن و بەهۆیەوە خزمەتی موسلمانانی ناوچەكە بكەن.