قایمقامی خورماتوو: سورین لەسەر گەڕانەوەی قەزاكەمان بۆ سەر كەركوك
شەلال عەبدول قایمقامی خورماتوو راگەیاند: قەزای خورماتوو پێشتر یەكێك بووە لەقەزاكانی سەر بەپارێزگای كەركوك و بەهۆی سیاسەتی تەعریبەوە لەساڵی 1976 دابڕێنرا لەو پارێزگایە و خرایە سەر پارێزگای سەڵاحەدین بێ خواستی دانیشتوانەكەی و لەئێستەشدا رەوشی ئەمنی و هاوكات خزمەتگوزاری قەزاكەمان خراپە و مانگی 10ی ساڵی رابردوو ئەنجومەنی قەزای خورماتوو داوای لەئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین كرد كەوا دەیانەوێت قەزاكەیان بگەڕێتەوە سەر كەركوك، بەڵام تاوەكو ئێستە وەڵامی ئەو داواكاریە نەدراوەتەوە.
گوتیشی: پێشتریش سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكمان كردوە و ئەو بابەتەمان لەگەڵ تاوتوێكردون ئەوانیش رازیین بەداواكاریەكانمان، بۆ ئەو مەبەستەش
