مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ موسلمانانی كوردستان و عێراق ده‌كات

مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ موسلمانانی كوردستان و عێراق ده‌كات
بە بۆنەی یادی پیرۆزی لە دایكبوونی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام، مه‌سرور بارزانی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو خوشك و برایانی موسڵمانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.



ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایینامه‌كه‌یه‌:



بە ناوی خوای مەزن و دڵۆڤان

بە بۆنەی یادی پیرۆزی لە دایكبوونی فەخری كائینات پێغەمبەری مەزنمان حەزره‌تی محەمەد ئەلمستەفا (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو خوشك و برایانی موسڵمانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم.

هیوادارم ئه‌و بۆنه‌ پیرۆزه‌ ببێته‌ هانده‌رێكی دیكه‌ی پیاده‌كردنی واتا رۆحییه‌ به‌رزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، کوردستان چۆن ناوه‌ندی پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی ئایینیه‌‌، به‌و هیوایه‌ین ئه‌م گیانه‌ لێبورده‌ییه‌ ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراق و ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیش بگرێته‌وه‌.

شكۆداربێت یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، به‌رقه‌رار بێت ژیانی ئاسووده‌یی و یه‌كریزی و ته‌بایی نێوان چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌ ئاراسته‌ی گه‌شه‌پێدانی ئه‌زموونه‌كه‌مان و یه‌كتری قبوڵكردن و بونیاتنانی كۆمەڵگەیەك لەسەر بنەمای یەكسانی و برایەتی و دادوەری كۆمەڵایەتی و پێكەوەژیان.

جارێكی دیكە شكۆدار بێت رۆژی لە دایكبوونی پێغەمبەری مەزنمان و ئومێدەواریشم ئەو رۆژە پیرۆزە بۆ خەڵكی كوردستان بە خۆشی و خێری زیاتر بگەڕێتەوە و ئارامی و ئاوەدانی و سەقامگیریش سەرتاسەری عێراقی فیدراڵ بگرێتەوە.

مه‌سرور بارزانی

11/ ربیع الاول/ 1435ی کۆچی
Top