هەر سێ سەرۆكایەتییەكە فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانیان بۆ دەچێت

 هەر سێ سەرۆكایەتییەكە فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانیان بۆ دەچێت
دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2011 فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامان بەسەر بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دابەشدەكات‌و هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستانیش دەبێ ئەو فۆرمە پڕبكەنەوە.

رێنمایی ژمارە (1) (دەستكەوتی ناڕەوا) كە لەلایەن دەستەی گشتی دەستپاكی دەرچووە لە ژمارە 171ی رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاوكرایەوە.

لە راگەیەنراوێكی دەستەكەدا كە كۆپییەكی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە، ئەوە خراوەتەڕوو بەپێی ئەم رێنماییە كە پشت بە یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2011)ی دەستەی دەستپاكی بەستووە، چۆنێتی پڕكردنەوەی فۆرمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامان و ئەوانەی ئەو پابەندبو‌ونە دەیانگرێتەوە هەروەها ناوەڕۆكی ئەو فۆرمە واتە ئەو سامان وسەروەتە دیاریكراوە كە دەبێ لە فۆرمەكە ئاشكرا بكرێت.
وەك دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لەماددەی (2)ی رێنماییەكەدا هاتووە، كەئەوانەی خوارەوە دەبێ ئەو فۆرمە پربكەنەوە.

1.سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی.

2.سەرۆكی پەرلەمان و جێگرو سكرتێر و ئەندامانی پەرلەمان.

3.سەرۆكی ئەنجو‌ومەنی وەزیران و جێگرەكەی.

4.وەزیرەكانی هەرێم و ئەوانەی بە پلەی وەزیر و بریكاری وەزارەتەكانن.

5.سەرۆكی دەستەی دەستپاكی و جێگرو بەڕێوبەرە گشتییەكان و سەرجەم لێكۆڵەرەوەكانی دەستە.

6.خاوەن پلە تایبەتەكان و جێگرو یاریدەدەرەكانیان .

7.بەڕێوبەرە گشتییەكان و یاریدەدەرەكانیان.

9.ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆ.

10.سەرۆكی یەكە ئیدارییەكان و ئەندامانی ئەنجو‌ومەنی پارێزگاكان و قەزا و ناحییەكان و سەرۆكی شارەوانییەكان و ئەندامانی ئەنجو‌ومەنی شارەوانییەكان.

دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، كە بەپێی ئەو رێنماییانە بەمزووانە دەستەی دەسپاكی فۆرمەكان دابەشدەكات .








رووداو

Top