سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی لە دایكبوونی پێغەمبەری مەزنمان پیرۆز دەكات
(لقد كان لكم في رسول الله اسوة حسنة لمن كان يرجو الله و اليوم الآخر) صدق اللە العظيم
به بۆنهی رۆژی له دایكبوونی فهخری كائینات پێغهمبهری مهزنمان محهمهد ئەلمستەفا (دروود و سڵاوی خوای لهسهر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی له تەواوی موسڵمانانی كوردستان و عێراق جیهان دهكهم.
پەیامی ئایینی پیرۆزی ئیسلام کە پێغەمبەری مەزنمان پێشکەشی مرۆڤایەتی کرد، پەیامی پێكهوەژیان و لێبوردەیی و مرۆڤدۆستی و خۆشەویستی و یەكسانیی گەلان و دادپەروەرییە. لە خوای گەورە داواکارم هاندەری هەموولایەک بێت بۆ گەڕانەوە بەرەو واتا روحییه بهرزهكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بونیاتنانی كۆمەڵگەیەك لەسەر بنەمای یەكسانی و پێكەوەژیان و وەلانانی توندوتیژی.
هیوادارم ئەو رۆژە پیرۆزە بۆ خەڵكی كوردستان بە خێر و خۆشی و ئارامی و ئاوەدانیی زیاتر بگەڕێتەوە .
والسلام عليكم و رحمة اللە وبركاته
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
11ی رەبیعولئەوەل 1434ی كۆچی
12ی کانوونی دووەمی 2014 ـی زایینی
