كورد پۆستی جێگری پارێزگای دیاله‌ى به‌رده‌كه‌وێ
ئه‌حمه‌د ره‌زوقی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله له لێدوانێكیدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه به ئاژانسی هه‌واڵی (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ى چه‌ندین كۆبوونه‌وه له‌نێوان لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله ئه‌نجام درا، دواجار توانرا پۆسته‌كانی حكومه‌تى خۆجێیی دابه‌ش بكرێن، پۆستی جێگری یه‌كه‌مى پارێزگای دیاله‌ش درایه لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی.
گوتیشی، ’له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله سه‌ره‌تا عومه‌ر حه‌میری كرایه سه‌رۆكى پارێزگای دیاله، به‌ڵام له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ئه‌نجامی ده‌نگداندا له‌نێو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌دا عامر سه‌لمان ده‌ستنیشان كرا وه‌كو پارێزگاری نوێی دیاله و عومه‌ر كه‌رویشی هه‌ڵبژارد بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله’.
له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌و پارێزگایه‌دا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نی ئه‌و پارێزگایه‌یدا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان سه‌رى نه‌گرت و به‌پۆستی جێگری یه‌كه‌مى پارێزگای دیاله رازیبوون.
باس‌نیوز
